کوردستانی
رەوشی کەشوهەوای شەوی سەری ساڵ راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسیی عیراقی دەڵێت " پێشبینی دەکەین شەوی سەری ساڵ 31ی کانوونی یەکەم خۆش دەبێت و باران نا بارێت، کەشوهەوا گونجاودەبێت".
شارەزایەکی کەشناسیی عیراقی دەڵێت " پێشبینی دەکەین شەوی سەری ساڵ 31ی کانوونی یەکەم خۆش دەبێت و باران نا بارێت، کەشوهەوا گونجاودەبێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2021 سادق عەتیە، کەشناسی ناسراوی عیراقی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوییەتی "بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا شەوی سەری ساڵ تا رادەیەک ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، بەڵام ئەگەری باران بارین نییە".
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکردووە "پلەکانی گەرمی کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام بەگشتی کەشوهەوا زستانی دەبێت".
هاوکات بەپێی پیشبییەکانی ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر شەوی سەری ساڵ شەوێک خۆش و رۆژەکەشی لە هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، بەڵام رۆژی دووی کانوونی دووەم کەشوهەوا باراناوی دەبێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



