کوردستانی
روونکردنەوەیەکی نوێ لە بارەی لێدانی لۆگۆ و شریتی تاکسییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە کۆتایی وادەی دیاریکراوی لێدانی لۆگی تاکسییەکان نزیکدەبینەوە و تائێستاش بە شێکی زۆر لە تەکسییەکان لۆگۆیان نەکردووە، باس لە سزا دانیان دەکرێت وتەبیژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت "پێدانی شریت و لۆگۆی تاکسییەکان بەردەوامی دەبێت و تائێستاش هیچ بڕیارێک نییە بۆ سزادانیان".
ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر کۆتایی هاتنی وادەی لێدانی لۆگی تەکسییەکان دیلان رەشید، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێدانی لۆگۆ و شریتی تاکسی لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت تا ئەو کاتەی بڕیارێکی نوێ دەردەچێت لەسەر ئەو بابەتە".

سەبارەت بە رێککاری یاسایی لەگەڵ ئەو تاکسییانەی تاوەکو سەرەتای ساڵی داھاتوو لۆگۆیان وەرنەگرتووە باسی لەوەشکرد "بۆ جێبەجێکردنی رێککاری یاسایی پێویستە بڕیاری نوێبدرێت، لە دوای پشووەکانی سەری ساڵ کۆبوونەوە لەسەر ئەو پرسە دەکرێت".
بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 82 ھەزار تاکسی ھەیەو تا کاتی پشووەکانیش لە ھەولێر نزیکەی 18 ھەزار و 500 تاکسی لۆگۆیان وەرگرتووە لە دھۆکیش نزیکی 8 ھەزار تەکسی لۆگۆیان وەرگرتووە، هەرچی سلێمانیشە نزیکەی 7 ھەزار تاکسی لۆگۆیان وەرگرتووە.
ر. ئ.
بیروڕا