کوردستانی

مەزڵوم کۆبانێ داوایەک لە نەتەوە یەکگرتووەتەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم کۆبانێ داوایەک لە نەتەوە یەکگرتووەتەکان دەکات
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا هاوڵاتییانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، داواش لە  نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کار بۆ راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا بکات.

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند "لەو ھێرشەی تورکیا کە لە یەکێک لە ماڵەکانی کۆبانیدا و بارەگای رێکخراوێکی لاوانی کردە ئامانج، بەھۆیەوە پێنج کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەو ھێرشە بەردەوامی ھەڵسوکەوتی داگیرکارییە و سەلماندی مامەڵەی تورکیا لەگەڵ پرسی کورد لە سوریا چۆنە". 

ئاماژەی بەوەشکرد "بەردەوامی ھێرشەکان لێدانە لە ئاسایش و ئارامی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کار بۆ راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا بکات چونکە ھاوڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج گرتووە". 

ئەوە لە کاتێکدایە لە 25ی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بارەگای رێکخراوی لاوانی شۆڕشگێڕی لە شاری کۆبانێ بۆردومانکرد و بەھۆیەوە نۆ کەس بوونە قوربانی.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan