کوردستانی
تورکیا ئەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستانی تۆپبارانکرد و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندێکی سەر بە ناحیەی باتیفا دەکات و ژنێک بریندار دەبێت، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفاش دەڵێت "تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندی بانکێیان تۆپباران کردووە، بەڵام تائێستا زیانەکان دیار نین".
فەرهاد مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی بانکێیان کردووە، بەڵام زیانەکان نەزاندراون و پەیوەندیم بە موختاری گوندەکەوە کردووە، بەڵام ژمارەکەی بەردەست نەبووە".
ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناحیەی باتیفا بە مەودا میدیای راگەیاند "تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چەند گوللە تۆپێکیان ئاراستەی گوندی بانکێی سەر بە ناحیە باتیفا لە سنووری ئیدارەی زاخۆ کردووە و لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی گوللە تۆپێک لە نزیک ماڵێک ژنێکی تەمەن 42 ساڵ برینداربووەو زیانی مادیش بەر ماڵەکە کەوتووە".
هاوکات فەرهاد مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی بانکێیان کردووە، بەڵام زیانەکان نەزاندراون و پەیوەندیم بە موختاری گوندەکەوە کردووە، بەڵام ژمارەکەی بەردەست نەبووە".
هەر بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لە سەرچاوە تایبەتەکەی، ماوەی دوو رۆژە سوپای تورکیا تۆپبارانی ناوچەکە دەکات.
ر. ئ.

بیروڕا