کوردستانی
"رێگە بە دروستکردنی هیچ بینایەکی بازرگانی نادرێت ئەگەر ئەم کارە نەکات"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لەئێستا بەدواوە هەرکەسێک بینای بازرگانی لە شاری سلێمانی دروستبکات دەبێت شوێنی پارکینی ئۆتۆمبێل جێبهڵێت و لەوبارەیەوە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت "هەربینایەکی بازرگانی نوێ دروستبکرێت و رووبەرەکەی لە 500 مەتر زیاتر بێت دەبێت چوار مەتر لەبەردەمەکەی بۆ پارکینی ئۆتۆمبێل جێبهێڵێت".
لە رابردوودا کە بینای بازرگانی دروست دەکرا تەنها دوو مەتر لەبەردەمەکەی جێ دەهێڵدرا بۆ پارکینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سەردانی شوێنەکەیان دەکرد، بەڵام لەئێستا بەدواوە دەبێت رووبەرێکی زیاتر جێبهێڵن، سەبارەت بەو بابەتە زەردەشت رەفیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستا بەدواوە هەر هاوڵاتییەک بینای بازرگانی دروست بکات و رووبەرەکەی لە 500 مەتر زیاتر بێت، دەبێت چوار مەتر لەبەردەمەکەی جێبهێڵێت بۆ پارکینی ئۆتۆمبێل، ئەگەر ئەمەش نەکات دەبێت زەوییەکی تەنیشت بیناکە بەکرێ بگرێت بۆ پارکینی ئۆتۆمبێل و ئەمکارەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدایە".
سەبارەت بەو بینا بازرگانییانەی کە رووبەرەکەیان کەمترە لە 500 مەتر وتی "ئەگەر لە دوو نهۆم زیاتر دروست بکات دەبێت نهۆمێکی تایبەت بە پارکین دروست بکات و بەرزکەرەوە بۆ دابنێت بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەردانی دەکەن شۆستە و شەقامەکەی بەردەم بیناکە داگیر نەکەن".
ئەوە لە کاتێکدایە، زۆرێک لە بینا بازرگانییەکان کە لەرابردوودا کە دروستکراون رەچاوی پارکینی ئۆتۆمبێلیان نەکردووە و ئەو کڕیارانەی کە سەردانیان دەکەن ناچاردەبن لەسەر شۆستە و ئەو شەقامەی بەردەم بیناکە ئۆتۆمبێلەکانیان رابگرن کە شتومەکی لێدەکڕن و ئەمەش ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ ئەو هاوڵاتییانە دروست دەکات کە بەبەردەمی ئەو بینایەدا تێدەپەڕن.
ر. ئ.

بیروڕا