کوردستانی
یهكێتی ههڵوێستی لهبارهی پهسهندكردنی ئهنجامهكانی ههڵبژاردن ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات و رایدەگەیەنێت، قۆناغی نوێ ئەرکی نوێ دەخاتە ئەستۆی ھەموومان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات و رایدەگەیەنێت، قۆناغی نوێ ئەرکی نوێ دەخاتە ئەستۆی ھەموومان.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد "پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عیراق بۆ پەسەندکردنی دەرەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن و وێڕای ھەر تێبینییەک لەسەر پرۆسەکە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و دەرەنجامی بەدەستھاتووی ھێزە براوەکان دەکەن".
وتەبێژەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد "کاتییەتی ھەموو لایەنەکان ھیمەتی سیاسی دەست پێبکەن بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێکھاتەی نوێیەوە، قەوارە و ھێزە سیاسییەکانیش رێوشوێنە دەستورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەستپێبکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بە گیانی پەرۆشی و دەربەستی نیشتمانییەوە گفتوگۆ و راوێژی پێویست بکەن، لەپێناو پارێزگاری لەپرۆسەی سیاسیی عیراق، کە ئاستەنگی زۆری لەپێشە بۆ پاراستنی رەوتە دیموکراتییەکەی".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "وەکو ھێزەکانی کوردستان ئەرکی سەرشانمانە بەیەک ھەڵوێستی کوردستانییەوە ریزەکانمان پتەو بکەین بەرە و بەدەستھێنانی مافە نەتەوەییەکان و داکۆکیکردن لە شایستە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە بەغدا، چونکە قۆناغی نوێ ئەرکی نوێ دەخاتە ئەستۆی ھەموومان و وەکو یەکێتیش ھەنگاوەکانی داھاتوومان دەخەینە خزمەتی ئەو ئەرکە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



