کوردستانی
دوو مووشەک ئاراستەی ئەم سەربازگەیە کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان رایگەیاند، کاژێر 09:15 خولەکی ئەمشەو دوو مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە ناحیەکەیان کراوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان رایگەیاند، کاژێر 09:15 خولەکی ئەمشەو دوو مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە ناحیەکەیان کراوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2021 محەممەد ئەمین غەریب، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان بە رووداوی راگەیاندووە "دوو مووشەک کە سەرچاوەی ئاڕاستەکردنیان دیار نییە، لەنێوان جێبران و سەربازگەی تورکیا کەوتنە خوارەوە و ھیچ زیانیان نەبووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دووری نێوان گوندی جێبران و ناحیەی زێلکان پێنج کیلۆمەترە مووشەکەکان لەنێوان گوندەکە و سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و زیانیان بۆ گوند و سەربازگەکە نەبووە"، سەبارەت بە رەوشی ئێستای ناوچەکە باسی لەوە کردووە "50 ماڵ لە گوندەکە نیشتەجێن، ئێستا رەوشی ئەمنی گوندەکە و ناوچەکە ئارامە، چونکە مووشەکەکان ئامانجەکەیان نەپێکاوە".
ئەو سەربازگەیەی تورکیا لەمساڵدا پێنجەم جارە مووشەکی ئاراستە دەکرێت و حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا بە ئاراستەکردنیان تۆمەتبار دەکرێت، سەربازگەکەی تورکیا لە ساڵی 2015 لە سنووری ناحیەی زێلکان دامەزراوە.
ر. ئ.
بیروڕا



