کوردستانی

ئاگادارییەک لە پەروەردەوە بۆ خوێندنگە و قوتابخانەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە پەروەردەوە بۆ خوێندنگە و قوتابخانەکان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەیان ئاگاداردەکەنەوە لە ئەنجامدانی رووپێوی سەبارەت بە کاریگەری کێشی جانتای قوتابییان.

ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی باڵاویکردەوە "سەرجەم خوێندنگە و قوتابخانەکان ئاگاداردەکەینەوە تیمی رووپێوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەمان سەردانتان دەکەن بەمەبەستی رووپێوی سەبارەت بە (کاریگەری کێشی جانتا)ی قوتابی، هاوکار و کارئاسانیان بۆ بکەن".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan