تەندروستی

چەند رێگەیەک بۆ سپیکردنەوەی ددان

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێگەیەک بۆ سپیکردنەوەی ددان
مەودا میدیا-

کەسەکان بەشێوەیەکی گشتی ددانیان زەرد دەبێت بەهۆی زۆر خواردنەوەی چا و قاوە، خواردنی زۆری شەکر و کاربۆهیدرات، جگەرەکێشان، بەکارهێنانی هەندێک دەرمان و پاککەرەوەی دەم، زەردبوونی ددانەکانیش دەبێتە هۆی بێزارکردن کەسەکان.

دەتوانیت سوود لەچەند رێگەیەک ببینیت بۆ رزگاربوون لە زەردی ددانەکان:

-شۆردنی ددانەکان، رۆژانە دووجار بۆ ماوەی دوو خولەک بەشی ناوەوە و دەرەوەی ددانەکانت بشۆ.

-خواردنی سەوزە و میوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستیی ددانەکان.

-پاککەرەوەی زەیتی گوێزی هندی، یارمەتی کوشتنی بەکتریای ناو دەم و سپیکردنەوەی ددانەکان دەدات، شێوازی بەکارهێنانی، دوو کەوچک زەیتی گوێزی هندی شل دەکەیتە دەمەوە بۆ ماوەی 10 خولەک، پاشان دەشۆیت.

-پاککەرەوەی سرکەی سێو، دوو کەوچکی بچووک سرکەی سێو لەگەڵ چارەکە کوپێک ئاو تێکەڵ دەکەیت، دواتر کەمێک لە گیراوەکە دەکەیتە دەمەوە بۆ ماوەی 30 چرکە، پاشان دەشۆیت.

-توێکڵی لیمۆ و پرتەقاڵ و مۆز، ترشی ستریک کە لە توێکڵی هەندێک لە میوەکاندا هەیە یارمەتی سپیکردنەوەی ددانەکان دەدات، توێكڵی یەکێک لەو میوانە بۆ ماوەی دوو خولەک لە ددانەکانت دەدەیت، پاشان دەیشۆیت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan