کوردستانی

دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان رادەگیرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی پیشەسازى و وزە لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایدەگەیەنێت بەپێی بەدواداچوونیان دابەشنەکردنی نەوتی سپیی ماڵان لە سنووری گەرمیان بەمەبەستە، ئاماژە بەوەشدەکات بەدواداچوون بۆ ئەوپرسە دەکەن.

کەریم عەلى، ئەندامى لیژنەى پیشەسازى و وزە لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "بەپێی بەدواداچوونمان دابەشنەکردنی نەوتی سپیی ماڵان لە سنووری گەرمیان بەمەبەستە و دەویسترێت ئەم ساڵ لە سنووری گەرمیان نەوت دابەش نەکرێت، ئەوەش بە بیانوی ئەوەی سنووری گەرمیان پلەکانی گەرمی زۆر دانابەزێت".  

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم کارەش غەدرێکی روون و ئاشکرایە لە دانیشتوانی سنووری گەرمیان دەکرێت ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، رێژەیەک نەوتی سپی دابەش کراوە و رۆژانەش نزیکەی (50) هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە سنوورەکە دەردەهێنرێت و بە نادیاری دەبرێت و هاوڵاتییانیشی بێبەش دەکرێن لە پێدانی نەوتی سپی". 

ئەوەش وتووە "بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەن و هەموو هەوڵێک دەدەن بەشی هاوڵاتییانی سنووری گەرمیان لە نەوتی سپی بنێردرێت، بە هەمان ئەو رێژەیەی لە سنوورەکانی دیکە دابەشکراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan