کوردستانی
وەزیری پێشمەرگە: سەنگەرەکانی پێشمەرگە رێکدەخەینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، چەند لیژنەیەکیان دروستکردووە بۆ سەنگەرسازی و رێکخستنەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بەمەبەستی نەهێشتنی مەترسییەکانی تیرۆریش، پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

ئەمڕۆ سێشەممە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە گەرمیان رایگەیاند "لەم کاتەدا 20 لیوای هاوبەش و هێزی پشتیوانی یەک و دوو لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرشتی دەکرێن و هەنگاو بە هەنگاویش هەموو هێزەکانی دیکە دەخرێنەوە وەزارەت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای ئۆپراسیۆنی پێشمەرگە لە سنوورەکان بەگشتی و گەرمیان بەتایبەتی، جموجۆڵی داعش کەمیکردووە و هیوادارین هاوکاری نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بگاتە ئاستێک کە دەرفەت بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش نەمێنێت".
وەزیری پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەڕوو "چەند لیژنەیەکمان دروستکردووە بۆ سەنگەرسازی و رێکخستنەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە، سەردانەکەی ئەمڕۆشمان هەر بۆ ئەوە بوو تا دڵنیابین لەو بەرنامەیەی کە بۆ رێکخستنەوەی سەنگەرەکان دامانناوە، هەروەها لەم کاتەدا ئەو دوو لیوا هاوبەشەی کە بڕیارە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراق دروست بکرێن، پێکهاتەکەیان تەواو بووە و هەماهەنگی تەواو کراوە، ئومێد دەکەین هەرچی زووە هێزەکان لەو شوێنانە دەستبەکاربن کە ئەرکیان بۆ دیاریکراوە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا