کوردستانی
کۆڵبەر نیوز: لە ماوەی 10 ساڵدا 547 کۆڵبەر کوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆڵبەر نیوز ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە کە بە پێی ئەو ئامارە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا دوو هەزار و 155 کۆڵبەر لەسەر سنوورەکان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کوژراون و بریندار بوون.
کۆڵبەر نیوز ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە کە بە پێی ئەو ئامارە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا دوو هەزار و 155 کۆڵبەر لەسەر سنوورەکان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کوژراون و بریندار بوون.
ماڵپەڕی كۆڵبەر نیوز کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەسەر کۆڵبەران لەسەر سنوورەکانی ئێران ئاماری 10 ساڵی رابردووی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەرانی رژۆهەڵاتی كوردستانی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بڵاوكردەوە لە ئامارەکەدا هاتووە "لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا دوو هەزار و 155 کۆڵبەر لەسەر سنوورەکان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کوژراون و بریندار بوون".
ئەوەشی روونکردووەتەوە "لەو دوو هەزار و 155 کۆڵبەرە 547 کۆڵبەریان کوژراون و هەزار و 608 کۆڵبەری دیکەیان بریندار بوون".
خراپی باری دارایی و بێ کاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکێکی زۆری ناچارکردووە ببنە کۆڵبەر و لە پێناو دابینکردنی بژێوی ژیانیاندا سڵ لە هیچ مەترسییەک نەکەنەوە، ئەو کۆڵبەرانە زۆرجار لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەكرێنە ئامانج و لێیان دەكوژرێت و برێندار دەكرێن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



