کوردستانی

تورکیا لە باکووری کوردستان هەڵمەتێکی ئەمنی دژی پەکەکە دەستپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا لە باکووری کوردستان هەڵمەتێکی ئەمنی دژی پەکەکە دەستپێکرد
مەودا میدیا-

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەئێستادا سوپای ئەو وڵاتە لە باکووری کوردستان ھەڵمەتێکی نوێی ئەمنی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)ی دەستپێکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی کانوونی یەکەم وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "ھەڵمەتەکە لە پارێزگای شرناخ دەستیپێکردووە بە مەبەستی رووبەربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، کە تیایدا نزیکەی 559 ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان و ھێزی تایبەت بەشداریی دەکەن, پرۆسەکەش بەناوی (ئەرن) رێکخراوە".

سوپای تورکیا بەردەوام چاودێری خستوەتە سەر ناوچەکانی باکوری کوردستان و جگە لە ھەڵمەتەکان، ھەڵمەتی دیکەی سەربازیی بۆ ناوچە سنوورییەکان دەکات.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan