کوردستانی
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نزیک گوندێکی قەزای ماوەتیان بۆردوومان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوو جار ناوچەی کوێرەکانییان لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای شارباژێر بۆردوومانکردووە، قایمقامی قەزای ماوەتیش دەڵێت "خۆشبەختانە بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە".
لەبارەی بۆردوومانەکەوە کامەران عوسمان حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:45 خولەک سوپای تورکیا دوو جار ناوچەی کوێرەکانییان لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای شارباژێر بۆردوومانکردووە، بەڵام خۆشبەختانە ئەو ناوچەیە ناوچەی نیشتە جێبوونی گوند نشینەکان نییە تەنها مەڕدارەکان و شوانەکانی لێیە ئەوانیش هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە".

سەبارەت بە هۆکاری بۆردوومانی تورکیا لەو ناوچەیە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "بۆردوومانەکەی ئەمجارە و جارەکانی دیکەش کە تورکیا ئەنجامی داون، هۆکارەکەی بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکەیە لەو ناوچەیە".
ئەوە لە کاتێکدایە لە رابردووشدا چەندین جاری دیکە سوپای تورکیا بە بیانوی بوونی ئەندامانی پەکەکە ناوچە جیاجیاکانی شارباژێڕی بۆردوومانکردووە.
ر. ئ

بیروڕا