کوردستانی

پەروین بوڵدان: تورکیا پێویستی بە فەرمانڕەوایەکی نوێیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروین بوڵدان: تورکیا پێویستی بە فەرمانڕەوایەکی نوێیە
مەودا میدیا-

پارتی دیموکراتی گەلان پێشنیارێک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا پێشکەشی پارتی گەلی کۆماری دەکات، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانیش دەڵێت "تورکیا پێویستی بە فەرمانڕەوایەکی نوێیە".

بە سەرۆکایەتیی پەروین بۆڵدان و میدحەت سەنجار، ھاوسەرۆکانی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان،  وەفدێکی ھەدەپە سەردانی پارتی گەلی کومارییان کرد و لەگەل کەمال کڵچدارئۆغڵۆ، سەرۆکی جەھەپە کۆبوونەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پەروین بۆڵدان رايگەیاند "ھەدەپە پێشنیاری ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئاراستەی جەهەپە کردووە و چاوەڕیێ وەڵامی ئەوانین".

پەروین بوڵدان دووپاتی کردەوە "تورکیا پێویستی بە فەرمانڕەواییەکی نوێ ھەیە و ئەوەش بە ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan