کوردستانی

بەرپرسێکی باڵای داعش کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێکی باڵای داعش کوژرا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ راگەیاند، بكوژی هەردوو بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی كوڵەجۆ و بەرپرسی ئۆپراسیونەكانی ئاسایشی گەرمیان لە ئۆپراسیۆنێکى سوپاى عیراقدا کوژراوە.  

عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئۆپراسیۆنێكی لیوای 54 سوپای عیراق لە گوندی( ئەبولغازی)  لە زنجیرە چیای حەمرین، عەبدولغەنی ئیبراهیم رەحیم، گەورە تیرۆریستی داعش كوژرا".  

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسە بەرپرسی كوشتنی هەریەك لە رائید سمكۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ و ئاسۆی مام جلال مسۆیی، بەرپرسی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی گەرمیان و ژمارەیەك پێشمەرگەی دیکە بووە".  

ئەوەشی خستەڕوو "گەورە تیرۆریست عەبدولغەنی ئیبراهیم رەحیم بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە لە کوڵەجۆ و چەند ناوچەیەکی دیکەی گەرمیان".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە