تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی مێوژ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە تەندروستییەکانی مێوژ
مەودا میدیا-

مێوژ یەکێکە لە پێکهاتە بە سوودەکان لەرووی تەندروستییەوە، هەربۆیە گرنگە بایەخێکی تایبەتی پێبدەیت و منداڵەکەشت فێری خواردنی بکەیت، دەکرێت مێوژ بەتەنها بڕێکی لێ بخورێت، یان تێکەڵی خواردنەکانی دیکە بکرێت وەک کێک یان نانی بەیانی.

 سوودەکانی مێوژ چییە؟

1- بۆ خانمانی دووگیان مێوژی رەش بەسوودە و یارمەتی کۆرپەلە دەدات، بە تەندروستی گەشە بکات، بەڵام ئەگەر شەکرەت هەیە باشترە پرسی پزیشک بکەیت.

2- مێوژ کاریگەری لەسەر جوانی پێست هەیە، چونکە توندی دەکاتەوە و ساف و گەشاوە دەریدەخات.

3- یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی سێکسیان لەدەستدەدەن، وزەیەکی باشیان پێدەبەخشێت.

4- سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن، یان لەکاتی سوڕی مانگانەدا وزە دەبەخشێت بە لەش.

5- یارمەتی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات بە تەندروستی بمێنێتەوە، هاوکات ریخۆڵە چالاک دەکات، تا زوو لە پاشماوە زیانبەخشەکان فڕێ بدات، یان بۆ ئەو کەسانەی میزیان درەنگ بۆ دەکرێت چارەسەرێکی گونجاوە.

6- لەکاتی قەبزبووندا، خواردنی مێوژ لەسەر گەدەی خاڵی چارەسەرێکی گونجاوە، بەڵام دەکرێت لە ئاوی شلەتێندا نوقمی بکەیت پاشان بیخۆیت.

7-رۆژانە خواردنی مێوژ، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یادگای مێشک و چالاککردنی.

8-جەستەی منداڵ چالاک دەکات، هاوکات سەرنجی بەهێزدەکات و دەتوانێت باشتر کۆشش بکات.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن