کوردستانی

میساقی شەرەف بۆ دەستوەرنەدان لە کاروباری حکومەت واژۆکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


میساقی شەرەف بۆ دەستوەرنەدان لە کاروباری حکومەت واژۆکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، بە پشتیوانی دامەزراوەیەکی ئەمریکی میساقی شەرەف بە 100 کادری حزبی لە هەرێمی کوردستان واژۆ دەکات کە دەست وەرنەدەن لە کاروباری حکومەت (36) کادر لەوان کادری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانە و لایەنە جیاوازەکانی دیکەشی تێدایە.

هەژار بابان، بەڕیوەبەری رێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کولتووری مەدەنی کە ئەم میساقەی ئامادەکردووە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمە یەکەمین میساقە کە بە "میساقی شەرەف" ناسراوە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن کادرانی پلە جیاوازی پارتە سیاسییەکانەوە واژۆ دەکرێت کە بەڵێنیان داوە دەست لە کاروباری حکومەت وەرنەدەن".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەم کارە سندوقی نیشتمانی ئەمەریکی بۆ دیموکراسی پشتیوانی دەکات و ئەمە هەنگاوی یەکەمە و لە ساڵی ئایندەدا بەشێوەیەکی بەفراوانتر و لە ئاستێکی باڵا تر میساقی شەرەف بە کادرانی پارتە سیاسییەکان واژۆ دەکرێت کە دەست لە کاروباری حکومەت وەرنەدەن، چونکە دەستوەردان لە کاروباری حکومەت سەرچاوەی سەرەکییە بۆ کێشەکانی هەرێمی کوردستان".

هەژار بابان وتی "ئەو کادرانەی ئەم میساقەیان واژۆ کردوە پلەی حزبیان لە کادری ئاساییە و تا سەرکردایەتی دەڕوات و هەردوو حزبی دەسەڵات (36) کادریان واژۆیان کردووە بە پلەی سەرکردایەتی، بەرپرسی لق، بەرپرسی مەڵبەند، جێگرەکانیان، کارگێڕان و ئەندامانی لق و مەڵبەندەکان، ئەمە جگە لە دەیان کادری دیکە سەر بە پارتە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان".

وتیشی "تیمەکانمان لە ماوەی هەردوو ساڵی 2020 و 2021 بۆ ماوەی زیاتر لە 20 مانگ سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەم میساقە بوون لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین چاویان لەسەر ئەو بەڕێزانە بێت کە واژۆیان کردووە، بۆئەوەی ئاستی ئەو پابەندبوونە ئەخلاقییە دەربکەوێت کە بە میساقەکەوە دەیان بێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە