کوردستانی

چەند بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق بەهۆی نوونی بودجەوە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بڕیاریدا بە راگرتنی بەشێکی زۆری خەرجییەکان، بەڵام دابەشکردنی مووچە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عیراق کە 26ی کانونی یەکەمی 2021 دەرکراوە تیادا بڕیاردراوە بە راگرتنی بەشێک لە خەرجییەکان بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویستەوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، وەزارەت و دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکان دەسەڵاتى تەواویان پێدراوە بۆ خەرجکردنى پارە لە مانگى کانونى دووەمى 2022ەوە بەرێژەى 1/12 تا پەسەندکردنى بودجەى 2022.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەشی زۆری خەرجی و گواستنەوەی پاره ڕادەگیرێت، هەروەها گواستنەوەی فەرمانبەرانیش رادەگیرێت، بەڵام خەرجکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە