کوردستانی

بڕی ئەو پارەیەی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر کۆکراوەتەوە ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی ئەو پارەیەی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر کۆکراوەتەوە ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر لەبارەی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی رۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2021 هەولێر روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت بڕی چوار ملیار و 460 ملیۆن دینار وەک هاوکاری بۆ قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتییانی هەولێر کۆکراوەتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ 29ی کانونی یەکەمی 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بڕی چوار ملیار و 460 ملیۆن دینار وەک هاوکاری بۆ قەرەبووکردنەوەی  زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر کۆکراوەتەوە، هەروەها یەک ملیار و 393 دیناریش لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دابینکراوە".

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "لە لافاوەكەی هەولێر 826 خێزان و 314 ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگەیشتووە و زیانێكی زۆر بە شوێنە گشتییەكانیش كەوتووە".

رۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2021 بەهۆی باران بارینی بەلێزمەوە لافاو لە شاری هەولێر دروستبوو بەهۆیەوە 12 کەس خنکان کە تاوەکو ئێستاش تەرمی دوو کەسیان نەدۆزراوەتەوە کە یەکێکیان گەنجێکە و ئەوی دیکەشیان منداڵێکی تەمەن 10 مانگانە، هەروەها زیانێکی زۆریش بەر هاوڵاتییان کەوتووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە