کوردستانی

گەنجێکی تەمەن 21 ساڵی کورد لە دووبز بە دووکەڵی زۆپا گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی تەمەن 21 ساڵی کورد لە دووبز بە دووکەڵی زۆپا گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک بەهۆی دووکەڵی زۆپاوە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان گیانیلەدەستدا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "عومەر کەریم ناوی ئەو گەنجەیە کە گیانیلەدەستداوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تەرمەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە".
 
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شەو بەهۆی سەرماوە ئەو زۆپایەی لە ژورەکەیدا بووە نەیکوژاندووەتەوە و بەهۆی دووکەڵی زۆپاکەوە گیانلەدەستداوە.

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2021 دایکێک و چوار منداڵی بەهۆی دووکەڵی خەڵووز لە گوندی (قوپک) لە قەزای ئاکرێ خنکان.
 
ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە