کوردستانی

لە یاری نێوان هەولێر و چەمچەماڵ دوو کەس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە یاری نێوان هەولێر و چەمچەماڵ دوو کەس برینداربوون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە ئەنجامی یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر- چەمچەماڵ دوو یاریزانی یانەی چەمچەماڵ تووشی پێکانبوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەنجامی یاری نێوان هەردوو یانەی چەمچەماڵ- هەولێر لە یاریگای چەمچەماڵ دوو یاریزانی یانەی چەمچەماڵ تووشی پێکانبوون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیان راگەیاندین، هەردوو یاریزانەکە لەلایەن تیمی تەندروستی یەکەی فریاکەوتنی خێرای چەمچەماڵ (122)، بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دوای ئەنجامدانی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان گواسترانەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ بەمەبەستی چارەسەرکردن".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan