کوردستانی
زانیاری نوێ لەسەر 200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ گرفتێک بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان دروستنەبووە و تا پەسەندکردنی بودجەی 2022 ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام دەبێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییان کە ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بەردەوام دەبێت و بە مەودا میدیای وت "بە پێی رێنمایی دارایی کاتێک دەچینە ساڵی نوێ و بودجە پەسەند نەکراوە، کار بە بودجەی ساڵی پێشوو دەکرێت بە رێژەی یەک لەسەر 12 لە خەرجی بەکاربردن، ئەو 200 ملیارەش کە عیراق رەوانەی ھەرێمی دەکات خەرجی بەکاربردنە، لەسەر رێنمایی دارایش رەوانەکردنی ئەو پارەیە تا بودجەی 2022 پەسەند دەکرێت بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا ھیچ لایەنێکی فەرمی لە حکومەتی عیراق باسی لە راگرتنی ئەو بڕەپارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان نەکردووە و بە پێی یاسا و رێکەوتنیش دەبێت بەردەوامبێت".
ئەوە لە کاتێکدایە بە پێی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا دەبێت مانگانە بەغدا 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات و حکومەتی هەرێمیش بۆ تەواکردنی مووچە ئەو بڕە پارەیە بەکاردەهێنێت.
ر. ئ.

بیروڕا