کوردستانی
هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران بۆ هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پێی پێشبینییەکانی دەستەی كەشناسیی عیراق هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بەفر و باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بە پێی پێشبینییەکانی دەستەی كەشناسیی عیراق هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بەفر و باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی کانوونی یەکەم دەستەی كەشناسیی عیراق پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند "سەرەتای شەپۆلەكە شەوی شەممە یەكی كانوونی دووەمی 2022 دەبێت و لە گشت ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەشی دووەمی شەپۆلەكە رۆژی دووشەممەی داهاتوو سەرهەڵدەدات و لێزمە باران و تەرزە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو دێتەئاراوە".
هەر بەپێی پێشبینییەكانی دەستەكە، هەفتەی داهاتوو لە ناوچەكانی باشووری عیراق بارانی پچڕپچڕ دەبارێت.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


