کوردستانی

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە شوێنی گشتیدا تەقەیکردووە و دەستیان بەسەر ئەو چەکەشدا گرتووە کە تەقەکانی پێکردووە. 

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "دوای ئەوەی لە گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی گەیشتنە ئەو شوێنەی تەقەکەی لێکرابوو، توانرا تەقەکەرەکە دەستگیربکەن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو".

باسی لەوەشکردووە "لەئێستادا تۆمەتبار (ز. ط. ر.) لە دایکبووی 2000 بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan