کوردستانی

پەروین بوڵدان: ھەڵبژاردنی پێشوەخت قەیرانەکان لە تورکیا چارەسەر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروین بوڵدان: ھەڵبژاردنی پێشوەخت قەیرانەکان لە تورکیا چارەسەر دەکات
مەودا میدیا-

ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات لە تورکیا و دەشڵێت "بە ھەڵبژاردنی پێشوەخت ھەموو قەیرانەکان لە تورکیا چارەسەر دەبن".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند "تورکیا نەک تەنھا قەیرانی ئابووری، بەڵکو لە ھەموو روویەکەوە لە قەیراندایە، بۆ چارسەرکردنی ئەو قەیرانانەش، تورکیا پێویستی بە ھەڵبژاردنی پێشوەخت ھەیە بۆ ئەوەی حوکمڕانییەکی نوێ پێکبھێنرێت".

بوڵدان باسی لەوەشکردووە "بە دیالۆگ دەتوانرێت چارەسەرەکان بدۆزرێنەوە، ئەگەر دیموکراتی لە ھەموو جێگایەک نییە، ئەرکی ئۆپۆزسیۆنە رێگەکانی دیموکراسی بدۆزێتەوە".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan