کوردستانی

کێشەی کەمی غازی ماڵان لە سلێمانی چارەسەر دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی کەمی غازی ماڵان لە سلێمانی چارەسەر دەکرێت
مەودا میدایا-

 بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، ھەموو ھەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی وەک پێشوو غازی ماڵان دابەش بکرێت و کێشەی نەبوونی غاز لە سلێمانی چارەسەر بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی کانوونی یەکەم محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند "ھەموو ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کەمی غازی ماڵان خستووەتەگەڕ و لە ئێستاشدا بەھۆی پشووەکانی سەری ساڵ رێکارەکان تەوا نەکراون، چونکە رێکارەکان لە کاتی دەوامی فەرمانگەکان جێبەجێ دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد "دوای پشووی ساڵی نوێ رێکارەکان دەگیرێنەبەر و خشتەی نوێ بۆ دابەشکردنی غازی ماڵان دادەنرێت و ناھێڵن لە ژێر ھیچ بیانوویەکدا بەشە غازی ھاوڵاتییان کەم بکرێتەوە، وتیشی، بەدواداچوون و لێپرسینەوەیان لەسەر ئەو بابەتە دەستپێکردووە".

ئەوە لە کاتێکدایە لەبەر ئەوەی خواست لەسەر غازی ماڵان بەرزبووەتەوە بەهۆی وەرزی زستان و سەرماوە، لەئێستادا ئەو بڕە غازەی بۆ سلێمانی دابینکراوە پێویستییەکانی هاوڵاتییان پڕناکاتەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan