کوردستانی
کاتی دەوامی ئەم فەرمانگەیە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاکو کاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ دەوامیان دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاکو کاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ دەوامیان دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە هاتووە "ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە سلێمانی دەکەینەوە کە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە رۆژی دووی مانگەوە کە یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی نوێیە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاکو کاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوەڕۆیە".
باسی لەوەشکردووە "گۆڕانکارییەکان لە کاتی دەوامدا ئەم نوسینگانە دەگرێتەوە: (نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/1 نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/2 کەلار- نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/3 راپەڕین- نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/5 چەمچەماڵ)ی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە کاتی دیاریکراودا سەردانمان بکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا
                    
                    
                    
                    

