کوردستانی
لە 11 مانگدا زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە 11 مانگی ئەمساڵدا 4 ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، ئەم ژمارەیەش ئێستا بەرزتربووەتەوە.
بەپێی ئامارێكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو كۆتایی مانگی 11 چوار ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە.
هەر بەپێی ئامارەكە یەك ملیۆن و 957 هەزار گەشتیار كە دەكاتە 48٪ چونەتە پارێزگای هەولێر و یەك ملیۆن و 375 هەزار و 216 گەشتیار كە دەكاتە 34٪ چونەتە پارێزگای سلێمانی، هەروەها 753 هەزار و 542 گەشتیار كە دەكاتە 18٪ چونەتە پارێزگای دهۆك و 8 هەزار و 130 گەشتیاریش چونەتە ئیدارەی گەرمیان.
بەپێی ئامارەكان، ئەو رێژەیەش زیادی كردووە ئەوەش بەهۆی بەفر بارین لە چەندین ناوچە لە مانگی 12دا كە گەشتیارێكی زۆری راكێشاوە.
ر. ئ.

بیروڕا