کوردستانی
پێشنیازی مراندنی ئۆتۆمبێلی کۆن دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەمەبەستی نەھێشتنی قەرەباڵغی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان، ھاتوچۆی گشتیی عیراق پێشنیازی مراندنی ئۆتۆمبێلی کۆن دەکات، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "مەرج نییە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە چونکە ئێمە ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزممان کەمترە بەراورد بە شارەکانی خواروی عیراق".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق پێشنیازی مراندنی ئۆتۆمبێلە مۆدێل نزمەکانی کردووە، سەبارەت بەو پرسیارەی ئایا ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای را گەیاند "مەرج نییە هەر پێشنیازێک یان بڕیارێک لە هاتوچۆی عیراقەوە دەربچێت لێرەش کاری پێبکرێت، جگە لەوەش لە شارەکانی خواروی عیراق ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆنی زۆر هەیە کە مۆدێلیان هی ساڵی 1970 و 1980 کانە، بەڵام ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەگشتی ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆنمان زۆرکەمە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی عیراق رایگەیاند، پێشنیازیان کردووە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان کەمبکرێنەوە لە رێگەی مراندنی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان، بەوەش دەتوانرێت قەرەباڵغی و لۆدی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت بۆ تۆمارکردنی ھەر ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل نوێ، ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل کۆن بمرێنرێت".
هاتوچۆی گشتیی عیراق پێشنیازی ئەوەشی کردووە، بۆ ماوەیەک ھاوردەکردنی ماتۆڕسکیل بۆ عیراق قەدەغە بکرێت، تا ئەو ماتۆڕسکیلانەی ھێنراون تۆمار بکرێن و ژمارەیان پێ بدرێت.
ر. ئ.

بیروڕا