کوردستانی

لە کەرکوک شانەیەکی تیرۆریستی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە کەرکوک شانەیەکی تیرۆریستی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی عیراق دەستگیرکردنی شانەیەکی تیرۆریستی لە کەرکوک راگەیاند، کە پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر بەندینخانەیەک، بەڵام پێش ئەوەی پیلانەکەیان جێبەجێبکەن دەستگیر کراون.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە وه‌زاره‌تى به‌رگریی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "ده‌زگای هه‌واڵگری ‏و هێزه ‌ئه‌منییه‌كان چوار تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ پیلانیان داناوە بۆ هەڵکوتانە سەر ‏بیناى بەندیخانەی (تەسفیرات) لە کەرکوك".‏

ئەوەش خراوەتەڕوو "تاوانباره‌كان دانیانناوە بەوەی چاودێریى شوێنەکەیان کردووە ‏و زانیاری ته‌واویان كۆكردبووه‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و بەندیخانەیە".‏

باسی لەوەشکردووە "یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوى ئەو ‏هاوڵاتییانەى داوە بە داعش، كە هاوکاریى هێزە ئەمنییەکانیان كردووە، یەکێکى دیکەیان ‏بەڵگەنامەى ساختەى داوەتە داعش بۆ ئەوەى چەکدارەکانى بتوانن هاتوچۆ بکەن و خۆیان ‏لە هێزە ئەمنییەکان بشارنەوە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan