کوردستانی
زانکۆی سلێمانی ماوەی پشووەکانی درێژکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی پشووەکانی سەری ساڵ بۆ خوێندکاران و مامۆستایان بەهۆی کارکردنی بەردەوام لە بەشە ناوخۆییەکان.
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند، خوێندكاران و مامۆستایان ئاگاداردەكاتەوە كە بەھۆی کارکردنی بەردەوام لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆمان لەلایەن تیمێکی ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر راسپاردەی بەڕێزان لە بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناخۆیەكانی زانكۆی سلێمانی بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەو دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا:
یەکەم: دەوامی خوێندن لە رۆژی 2/ 1/ 2022 تاوەکو 6/ 1/ 2022 رابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن و لەرۆژی شەممە رۆژی 8/ 1 / 2022 دەست بە دەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەکرێتەوە.
دووەم: لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان رێکدەخەنەوە بەجۆرێک کە رۆژی شەممە 8/ 1/ 2022 یەکەم رۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت بەگوێرەی تایبەتمەندی کۆلێژەکان.
س،ر

بیروڕا