کوردستانی
هاتوچۆی سلێمانی داواکارییەک ئاراستەی ئەم کەسانە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەندراوێک ئاراستەی ئاراستەی خاوەن چێشتخانە و خواردنگە خێراکان - فاست فوود- لەگەڵ ئاپارتمان و شوێنی نیشتەجێی سیتییەکان دەکات.
ئاماژە بەوەکراوە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتی لە رووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی سیمای شار، داواکارین لە بەڕێزتان شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلانەی لەلاتان کار دەکەن پابەند بن بەم خاڵانەی لای خوارەوە:
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەندراوێک ئاراستەی ئاراستەی خاوەن چێشتخانە و خواردنگە خێراکان - فاست فوود- لەگەڵ ئاپارتمان و شوێنی نیشتەجێی سیتییەکان دەکات.
ئاماژە بەوەکراوە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتی لە رووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی سیمای شار، داواکارین لە بەڕێزتان شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلانەی لەلاتان کار دەکەن پابەند بن بەم خاڵانەی لای خوارەوە:
1- پێویستە ئەو شۆفێرانەی لەلاتان کار دەکەن وەک (شۆفێری ماتۆڕسکیل) مۆڵەتی لێخوڕینیان هەبێت و ئەوانەی بەدەستیان نەهێناوە، بەڕێوەبەرایەتیمان لە چوارچێوەی یاسا هاوکاریان دەبێت لە بەدەستهێنانی ئەو مۆڵەتە یاساییە وە تاکو بەرواری 1/2/2022 ماوە ھەیە کە بێن بەرەو پیری ئەم بانگەوازەوە ومۆڵەتی لێخورینی ماتۆرسکیل بەرێکارە یاساییەکان بەدەست بێنن.  
2- پێویستە شۆفێرەکان هۆکارەکانی سەلامەتی پەیڕەو و بەکار بهێنن وەک کڵاوی سەرپارێز و دەستکێش و پارێزگاری کردن لە ئەنیشک و کڵاوەی ئەژنۆ.وە تاکو بەرواری 3/1/2022 کاتیان لەبەردەستە بۆ دابین کردنی ئەم کەرەستانە کە سەلامەتی ئەو شۆفێرانەی پێوە بەندە.بەڵام  بەردەوام ولەوماوەیشدا ھەرسەرپێچیێکی ھاتوچۆییان لێ بەدی بکرێت وەک پابەند نەبوون بەترافیکلایت یاخود رۆیشتن بەپێچەوانەی ئاراستەی شەقام یان لێخورینی ماتۆرسکیل لەلایەن مێردمنداڵ ولەخوار تەمەنی یاسایی وسەرپێچییەکانی دیکەی یاسای ھاتوچۆ  ئەوا لێپرسینەوە بەپێی یاسا ودەستگرتن بەسەر ئەو ماتۆرسکیلە لەلایەن مەفرەزەکانی ھاتوچۆ پەیرەو دەکرێت .  
3- پێویستە ماتۆڕەکان سەرجەم مەرجەکانی توندوتۆڵیان تیادابێت وەک رووناکییەکانی پێش و دواوەو فلاشەرەکان و ئیستۆپ و نابێت بەهیچ شێوەیەک دەنگی صالنصاکانیان بەرزو بێزارکەر بێت واتە ئاسایی بێت. ھەروەھا پێویستە ماتۆرسکیلەکانیان کۆدێکی روون وخوێندراوی پێوە بێت بەمەبەستی ناسینەوەیان .  
4- لای خۆتانەوە شۆفێرەکانتان هان بدەن و ڕێنماییان بکەن بە پابەندبوون بە یاساکانی هاتووچۆ و لەوانەش پابەندبوون بە گڵۆپی ترافیک لایت و ئاماژە دەستییەکانی کارمەندانی هاتووچۆ و دوورکەوتنەوە لە ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و پێشبڕکێ لەسەر شەقامەکان و هەر کارێکی مەترسیدار و سەرپێچی دیکە.  
5- ھەرەوھا سەبارەت بە ئەپارتمان و جێگا سیتی یەکانی نیشتە جێ بوون  داوا لەئیدارە وبەشی سیکێورەتییەکانیان دەکەین کەھاوکارمان بن لەسەرخستنی ھەڵمەتی رێکخستنی کاری ماتۆرسکیلەکان کەرێگا نەدەن بەو شۆفێرانەی ماتۆرسکیلی دیلیڤەرییان پێیە وھۆکارەکانی سەلامەتی بەکارناھێنن وەک کڵاوی سەرپارێز وپارێزگاری لەئەنیشک وکڵاوەی ئەژنۆ بێنە ناو سنووری ئەپارتمان وستییەکانیان.  
6- بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی جەخت لەوە دەکات ئامانجمان دروستکردنی گرفت و ئاستەنگ نییە بۆ بژێوی هاوڵاتییان یاخود دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکانیان ،بەڵکو ئامانجمان فەراهەمکردنی رەوشێکی ئارام و لەبار لەسەر شەقامەکان و نەهێشتنی دیاردە نەشیاوەکان و سەرپێچی و بێزارکردنی هاوڵاتییان بە ژاوەژاوی ئەو ماتۆڕسکیلانە و پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان بە گشتی و بەتایبەتیش خودی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکانە لە ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ.  
هیوادارین هەمووان هەماهەنگ و هاوکارمان بن لە پێناو ئەو ئامانجە پیرۆزە و دڵنیاتان دەکەینەوە کە بژاردەی سزادان و دەست بەسەرداگرتن بەسەر ماتۆڕسکیلەکان دوایەمین بژاردەیە لامان کە بەناچاری دەیگرینە بەر، ھاوکاریتان مایەیی رێزوپێزانینمانە.  
تێبینی: ژمارەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی  188 کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی و ژمارە 100 سەنتەری رێکخستنی پەیوەندییەکان JCC.
س،ر
س،ر
بیروڕا
                    
                    
                    
                    

