عیراقی

عادل عەبدولمەهدی هۆکاری دواکەوتنی دەست لەکار کێشانەوەی ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عادل عەبدولمەهدی هۆکاری دواکەوتنی دەست لەکار کێشانەوەی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق رایگه‌یاند هۆکاری دواکەوتنی دەست لەکارکێشانەوەی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ ترسیان هه‌بوو عیراق بكه‌وێته‌ ناو قه‌یرانه‌وه‌ و كێشه‌كان زیاتر ئاڵۆز بن".

عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق رایگەیاند "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كێكه‌ له‌ چاره‌سه‌ره‌كانی قه‌یرانی ئێستا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "دوای راوێژكردن به‌ دادگای ئیتیحادی بڕیارماندا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ین". 

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق ئاشکراشی کرد "دوو بژارمان له‌به‌رده‌ست بوو، یان حكومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌، یان پۆسته‌كه‌ به‌جێبهێڵین و ئه‌و كات سه‌رۆك كۆمار ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیرانی راده‌په‌ڕاند بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ تاوه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كرا".

وتیشی "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌سه‌ر داوای مه‌رجه‌عیه‌ت بووه‌ و هۆكاری دواكه‌وتنیشی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ ترسمان هه‌بوو عێراق بكه‌وێته‌ ناو قه‌یرانه‌وه‌ و كێشه‌كان زیاتر ئاڵۆز بن".
Qaiwan
Qaiwan