کوردستانی
بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە ئەم شەش شەقامە دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێوە لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو درەنگانی شەو چەند شەقامێکی هەولێر بە تەواوی بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێن.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێوە لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو درەنگانی شەو چەند شەقامێکی هەولێر بە تەواوی بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێن.
ئەمڕۆ هەینی 31ی کانوونی یەکەم  فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بەهۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵخی و کۆبوونەوەی خەڵک لە هەندێک شەقام و شوێنە گشتییەکان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو درەنگانی شەو چەند شەقامێک بەتەواوی دادەخرێن بەڕووی شوفێراندا، هاتووچۆکردن تیایاندا تەنها بەپیادە دەبێت، بەو شێوەیە خوارەوە:
- چوارڕیانی ئیسکان لەسەر شەقامی 60 مەترییەوە تاوەکو باخچەی برووسک.
- چوارڕیانی گەل بەرەو ناو بازاڕ.
- چوارڕیانی میدیا بەرەو ناوبازاڕ.
- چوارڕیانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ.
- کۆتایی شەقامی حەمرا.
- شەقامی 100مەتری ئەو بەشەی بەپێش فاملی مۆل دادەڕوات بۆ رێگەی شەقڵاوە، تەنها یەکساید دەگیرێت کە سایدی چوونە بۆرێگەی شەقڵاوە وە سایدی هاتن بۆلای رێگەی کۆیە کراوە دەبێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناکرێت بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، بەڵام ئەم ئامادەکاریانە بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی خەڵکە بەو بۆنەیە.
ر. ئ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناکرێت بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، بەڵام ئەم ئامادەکاریانە بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی خەڵکە بەو بۆنەیە.
ر. ئ.
بیروڕا
                    
                    
                    
                    

