کوردستانی

لە دەربەندیخان حەوت تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دەربەندیخان حەوت تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، شەش راوچیان دەستگیرکردووە، کە سەرقاڵی راوکردنی باڵندە و ئاژەڵی کێوی بوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "بەمەبەستی رێگریکردن لە راوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان دەرچوون بۆ سنووری گوندی (میرەدێ) لە ئەنجامدا توانیان شەش راوچی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی راوی باڵندەی کێوی بوون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەروەها دەستگیرا بەسەر پێنج باڵندەی کێوی راوکراو لە جۆری (سوێسکە)، پێنج لایت، دوو چەقۆ و یەک ئۆتۆمبێل".

باسی لەوەشکردووە "لە ئەنجامی چالاکییەکی دیکەی هەمان بەشدا لە سنووری (شاخی گوڵان) هاوڵاتییەك دەستگیرکرا کە هەستابوو بە بڕینی داری سروشتی، هاوکات دەستگیرا بەسەر یەک ئۆتۆمبێلی پیکاب و پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan