کوردستانی
مەسرور بارزانی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێ بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت "ساڵی نوێ، هەڵگری خێر و خۆشی و ساڵی کامەرانی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و قەیران و نەهامەتییەک بێت".
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێ بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت "ساڵی نوێ، هەڵگری خێر و خۆشی و ساڵی کامەرانی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و قەیران و نەهامەتییەک بێت".
لە پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هیوادارین بە هاوکاری هەموو لایەک، لە ساڵی نوێشدا، بتوانین بە شێوەیەکی باشتر، خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و پرۆژی نوێ بەگەڕبخەین، لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان بکەم کە تێگەیشتنیان بۆ دۆخی سەختی دارایی هەبوو، هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی رۆژە سەختەکان و بەردەوامبوونی کاروانی پێشکەوتنی کوردستان بێت".
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی2022، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و گشت هاونیشتمانیانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، هەڵگری خێر و خۆشی و ساڵی کامەرانیی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و قەیران و نەهامەتییەک بێت.
ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای چەندین گرفتی دارایی و ئاستەنگی دروستکراو، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ لە پێناو زاڵبوون بەسەر کۆسپ و بەربەستەکان و درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی، هەروەها بە هەماهەنگیی و هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەتیش، چەندین پرۆژەی گرنگی لە بواری بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
هیوادارین بە هاوکاری هەموو لایەک، لە ساڵی نوێشدا، بتوانین بە شێوەیەکی باشتر، خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و پرۆژی نوێ بەگەڕبخەین. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان بکەم کە تێگەیشتنیان بۆ دۆخی سەختی دارایی هەبوو، هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی رۆژە سەختەکان و بەردەوامبوونی کاروانی پێشکەوتنی کوردستان بێت.
هەروەها بە داخەوە لە ساڵی رابردوودا، چەندین کارەساتی سروشتی و رووداوی نەخوازراویش روویاندا کە زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتەوە، چەندین پێشمەرگەی قارەمانیش، لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەرگریکردن لە خاکی کوردستاندا شەهید بوون. لەم بۆنەیەدا، بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموویان دەکەینەوە و هەمیشە لە یادمانن. 
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆزبێت و کوردستانیش هەمیشە ئاوەدانتر و بەھێزتر بێت.
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا
                    
                    
                    
                    

