کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە ساڵی نوێدا هەوڵەکانمان لەپێناو حکومڕانییەکی تەندروست بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە ساڵی نوێدا هەوڵەکانمان لەپێناو حکومڕانییەکی تەندروست بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ساڵی نوێ لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکات و جەختیش دەکاتەوە یەکێتی  ھەموو ھەوڵەکانی روو لە بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و راستکردنەوەی رێڕەوی ئیداری و رێکخراوەی بەردەوام دەبێت تا حزب لە خزمەتی ھەمووان بێت بێ جیاوازی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە رایگەیاند "ساڵی نوێ لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، ھیوام وایە بە خێر و شادییەوە بەرەو ساڵێکی ئارامی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ھەنگاوبنێین و ھەموولایەکمان لە کەشێکی کامەرانیدا ژیان بەڕێبکەین".

جەختی لەوەشکردەوە "لەم بۆنەیەدا تەئکید دەکەینەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزی نیشتیمانی و تەبایی نێو ماڵی کورد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و خۆشگوزەرانی زیاتر و پێکھێنانی حکومەتێکی کارا لە عیراق، کە بتوانێت وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان بێت".

 لەبارەی دۆخی حکومڕانیش لە ناوخۆی هەرێم بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەموو ھەوڵێکمان روو لە بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار و راستکردنەوەی رێڕەوی ئیداری و رێکخراوەییە تا حزب لە خزمەتی ھەمووان بێت بێ جیاوازی".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan