کوردستانی
لە دەربەندیخان مین بەشوانێکدا تەقییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی لەسەر شاخی خۆشک لە سنووری قەزای دەربەندیخان مین بەشوانێکدا تەقییەوە و رووداوەکە مردنی شوانەکەی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمڕۆ هەینی 31ـی کانوونی یەکەمی 2021 شوانێک لەسەر شاخی خۆشک لە قەزای دەربەندیخان مین پێیدا تەقییەوە و رووداوەکە مردنی شوانەکەی لێکەوتەوە.
شوانەکە ناوی مەریوان حەمە ساڵحە و تەمەنی 22 ساڵە، ناوبراو خەڵکی ناحیەی سەنگاوە و دوای رووداوەکەش تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی دەربەندیخان گوازراوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە 26ی ئەم مانگەش مین بە شوانێکی گوندی راوگانی سنووری قەزای پێنجوێندا تەقییەوە و رووداوەکەش بوەهۆی مردنی شوانەکە.
ر. ئ.

بیروڕا