تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی سەروپێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە تەندروستییەکانی سەروپێ
مەودا میدیا-

سەروپێ یەکێکە لە خواردنە میللیە باوەکانی وەرزی زستان، وێنەی هەموو خواردنێک کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە، دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودەكانی بڵاوكردوەتەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی نابێت بیخۆن.

سوودەكانی:

1. سەرچاوەیەکی گرنگی مادە پڕۆتینەکانە دەوڵەمەندە بە مادەی کۆلاجین کە دوای لێنانی دەگۆڕت بۆ (Gelatin) کە بڕێکی زۆر لە ترشە ئەمینیەکان بە جەستە دەبەخشێت بۆ پێکهێنانی پڕۆتینەکانی ناو لەش، هەربۆیە زۆر باشە بۆ بنیادنان و بەهێزکردنی ماسولکەکانی لەش لە وەرزشوانان، هەروەها بۆ زیادکردنی کێش.

2. یارمەتی خۆپاراستن و کەمکردنەوەی نەخۆشی و هەوکردنی جومگەکان دەدات کە لەگەڵ چونە تەمەنەوە ئەگەری توشبوونیان زیاد دەکات.

3. کاراکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک و بەهێزکردنی تەندروستیی کۆئەندامی هەرس.

4. بەهێزکردنی بەرگریی جەستە و رێگری کردن له هەوکردن و نەخۆشییە جیاوازەکان.

5. پاراستنی تەندروستیی پێست و یارمەتی بەهێزکردنی موەکانی قژ و نینۆک.

6. یارمەتی بەهێزکردنی تەندروستیی ناودەم و کەمکردنەوەی هەوکردنی پوک.

7. یارمەتی بەهێزکردنی توانای سێکسی و زیادکردنی وەچەخستنەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە.

8. یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەری نەرم بوونەوە و فشەڵبوونی ئێسک.

9. رێگریکردن و یارمەتی چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی.

8. بە سوودە بۆ زیادکردنی کێش لەو کەسانەی کێشیان کەمە و لاوازن.

10. رۆڵی هەیە لە گەرم کردنەوەی لەش و توانای بەرگریی سەرما و سۆڵەی زستان.

ئەوانەی نابێت سەروپێ بخۆن یا کەمی لێ بخۆن:

1. ئەوانەی کێشەی بەرزی کولیستڕۆڵ و چەورییە سیانیەکان هەیە، نابێت بە هیچ جۆرێک مێشک و زمانەکەی بخۆن، باشترە تەنها پێ و لولاقەکانی بخۆن.

2. ئەوانەی بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشی دڵ، یا نەخۆشی شەکرە، چەوری جگەر یا پێشتر جەڵتەی دڵ و مێشکیان هەبووە باشترە نەیخۆن بێ راوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ، مێشک و چاو و زمانەکەی نەخۆن بە هیچ جۆرێک.

3. ئەوانەی گورچیلەیان وەستاوە و غەسلیان بۆ دەکرێت، یا گورچیلەیان زۆر سستە و خەریکە بوەستێت یا زەرعیان بۆ کراوە.

4. لە کاتی رێجیم تەنها لە لۆکارب و کیتۆ دایت و هاوشێوەکانی نەبێت.

5. ئەو کەسانەی کێشەی قەڵەوی و زۆری کێش و قەڵەوی ورگیان هەیە و رێجێم ناکەن.

6. ئەو خانمانەی کێشەی کۆنیشانەی کیسی هێلکەدانیان هەیه و بەرنامەی خۆراکی تایبەت پەیڕەو ناکەن.

 ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە