کوردستانی

پێشمەرگە ژمارەیەک مۆڵگە و حەشارگەی داعشیان سوتاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشمەرگە ژمارەیەک مۆڵگە و حەشارگەی داعشیان سوتاند
مەودا میدیا-

وەزارەتى پێشمەرگە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەیان لەگەڵ سوپاى عیراق ژمارەیەک پێگە و حەشارگەى داعش سوتێنراون. 

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لەگەڵ سوپای عیراقیدا بەردەوامە لە گەڕان و پشکنین بەدوای پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و بڕیاریشە تا پاککردنەوەی تەواوەتی ئەو ناوچانە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامی هەبێت. 

دەقى راگەیەنراوەکە: 

لە چەندین رۆژی رابردوو، لەمیانی سەردانی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە، رایگەیاند: لە ئەنجامی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، چالاکی و کردەوەی تیرۆریستی داعش لەو ناوچانە کەمبۆتەوە. 
کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ 31ی 12ی 2021 ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکرد و هێزەکانی عیراق لەدیوی دوزخورماتوو، لە گوندی موئەدەوە سەرکەوتن بەسەر چیای غەڕڕە و هێزەکانی پێشمەرگه لە قۆری چا لەدوو میحوەرەوە دەستیانپێکرد کە لە میحوەری یەکەم بەرەو پەلکانەی خواروو، پەلکانەی سالم، پەلکانەی سەرچنار و لە میحوەری دووەمیش بەسەر چیای غەڕڕەدا لە گوندەکانی غەڕڕە و قۆری چای توانیان دەست بگرن بەسەر ژمارەیەک مۆڵگە و حەشارگەی مانەوە و چەک و تەقەمەنی داعش. 
پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لەگەڵ سوپای عیراقیدا بەردەوامە لە گەڕان و پشکنین بەدوای پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و بڕیاریشە تا پاککردنەوەی تەواوەتی ئەو ناوچانە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامی هەبێت. 
لە ئەنجامی پشکنین و گەڕانە بەردەوامەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەدوای تیرۆریستان و پاشماوەکانی چەک و تەقەمەنی و مین و بۆمبە چێندراوەکانی داعش لە سنووری گەرمیان،  ل17ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهاوبەشی یەکە سەربازیەکان لە سنووری میحوەری دووی قەرەتەپە و ئاسایشی گەرمیان و کفری، لیوای 144ی پێشمەرگە، تیمەکانی هەندەسەی پشتیوانی دوو، هاوشان لە دیوی سوپای عیراقیدا، لیوای 52 و لیوای سێی پەربەرچدانەوەی خێرا ( تدخل السریع) ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش و بەرهەمداریان ئەنجامدا. 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan