تەندروستی

سوودە گرنگەکانی خواردنی نانی بەیانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە گرنگەکانی خواردنی نانی بەیانی
مەودا میدیا-

ژەمی بەیانیان یەکێکە لە گرنگترین ژەمەکان پێویستە فەرامۆش نەکرێت و بایەخێکی تایبەتی پێ بدرێت، هەروەک پسپۆڕانی بواری خۆراکیش ئاماژە بەوەدەکەن، نەخواردنی نانی بەیانی چەندین زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە و ئەو كەسانەی نانی بەیانی ناخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن زیاترە .

سوودەکانی ژەمی خواردنی بەیانی لە رووی تەندروستییەوە:

- نانی بەیانی وریات دەکاتەوە و تەرکیزت بەهێز دەکات.

- رێژەی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت.

- هەستی برسێتی کەم دەکاتەوەو بەمەش کێشی لەش دادبەزێنێت.

- خۆراکی پێویست دەدات بە لەش بەتایبەت ڤیتامین و کانزاکان.

- لەش چالاک دەکات

بەپێچەوانەوە نەخواردنی نانی بەیانی ئەم زیانانەی هەیە:

- کەمبوونەوەى رێژەی خۆراک لە لەشدا کە نەخۆشی کەمخوێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
- بەرزبوونەوەى فشارى خوێن کە نەخۆشییەکانى دڵ و رەقبوونی خوێنبەرەکان و جەڵتەى مێشک.

- کێشی لەش زیاد دەکات.

- دەبێتە هۆی لاوازبوونی خانەکانى مێشک.

- پەکخستنی هەڵمژینی پرۆتینەکان لەلایەن لەشەوە.

- تێکچوونی میزاج و هەستکردن بە بێ وەزەیی و بێتاقەتی.

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن