کوردستانی
سەڵاحەدین دەمیرتاش: ساڵێکی بێ تاڵانی و بێ ئاکپارتیتان بۆ دەخوازم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێوە هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ساڵێکی بێ تاڵانی و بێ ئاکەپە بۆ هەمووان دەخوازم".
بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێوە هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ساڵێکی بێ تاڵانی و بێ ئاکەپە بۆ هەمووان دەخوازم".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بەبۆنەی ساڵی نوێ بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیویەتی "درێژە بە قسەکردن نادەم، ساڵێکی بێ ستەم، بێ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان، بێ تاڵانی و بێ ئاکپارتی دەخوازم".
دەمیرتاش لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت "بەبێ ستەم، قۆرخکاری کاڵا و ئاکپارتی، ساڵێکی باش دەبێت دەی کەواتە ساڵێکی باشتان بۆ دەخوازم"، هەروەها بە هەردوو شیوە زاری کرمانجی و زازاکی نووسیویەتی "سەرساڵا وە پیرۆز بە- سەرسەرێیێ شما بیمبارەک بۆ".
دەمیرتاش لە چواری تشرینی دووەمی ساڵی 2016 بە تۆمەتی پاڵپشتیکردن لە "تیرۆر" دەستگیرکرا و سەرەڕای دوو بڕیاری دادگەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی، هێشتا ئازادنەکراوە.
ر. ئ.
بیروڕا


