کوردستانی

یەکەم رووداوی کوشتن لە ساڵی نوێدا لە سۆران تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم رووداوی کوشتن لە ساڵی نوێدا لە سۆران تۆمارکرا
مەودا میدیا-

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هێزه‌كانیان له‌ رووداوێكی كوشتن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ و دوای رووداوه‌كه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

موقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێواری، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگه‌یاند "كاتژمێر 1:00ی شه‌وی رابردوو بنکەی پۆلیسی قەسرێ ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی تەرمی هاوڵاتییەکی دانیشتوی ناحیەی قسرێ دەست بەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ مێردمنداڵێكی له‌ دایكبووی ساڵی 1999یه‌ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌".

روونیشکردەوە "كێشه‌كه‌ له‌نێوان دوو هاوڕێدا روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێكیان كوژراوه‌، دوای رووداوه‌كه‌ش تەرمی كوژراوه‌كه‌ رەوانەی پزیشکی دادی کراوه‌ و تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای لێکۆڵینەوە لەو رووداوە توانرا بەماوەیەکی کورت تۆمەتباری رووداوەکە ده‌ستگیربكرێت و  له‌ئێستاشدا به‌پێی مادەی 406 لە یسای سزادانی عیراقی ده‌ستگیركراوه‌".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan