کوردستانی

لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا چەند رووداوێکی هاتوچۆ لە هەولێر روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا چەند رووداوێکی هاتوچۆ لە هەولێر روویدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا سێ رووداوی هاتوچۆ روویداوە و سێ کەس برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، کۆی گشتی رووداوەکانی هاتوچۆ لەناو شاری هەولێر لە شەوی سەری ساڵدا سێ رووداوی هاتوچۆ بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئەو سێ رووداوەوە سێ کەس برینداربوون، دەشڵێت، زیانی مادیش بەر شەش ئۆتۆمبێل کەوتووە.

لەئێستادا رووداوەکانی هاتوچۆ بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت، شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan