کوردستانی

شەوی سەری ساڵ 57 منداڵ لە هەولێر لەدایکبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەوی سەری ساڵ 57 منداڵ لە هەولێر لەدایکبوون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاماری لەدایکبوونی منداڵانی لە شەوی سەری ساڵدا بڵاوکردەوە و دەڵێت "57 منداڵ لەدایکبوون".

ئەمڕۆ شەممە یەکی کانوونی دووەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "لە شەوی سەری ساڵدا 23 کوڕ و 20 كچ بەبێ نەشتەرگەری لەدایکبوون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە شەوی سەری ساڵدا حەوت کوڕ و حەوت کچ بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، بە کۆی گشتی لە شەوی سەری ساڵ 57 منداڵ لەدایکبوون.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan