کوردستانی

لە شەوی سەری ساڵدا لە سلێمانی چوار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شەوی سەری ساڵدا لە سلێمانی چوار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا چوار رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە، کە یەک لە رووداوەکان شێلانبووە و سێ رووداوی دیکەشیان پێکدادانبووە.

ئەمڕۆ شەممە یەکی کانوونی دووەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا چوار رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە، کە یەکێک لە رووداوەکان شێلانبووە و سێ رووداوی دیکەشیان پێکدادانبووە، ھۆکارەکانی ئەم رووداوانە بەپێ کەشف و ھڵکارییەکان، بێ ئاگایی و نەپاراستنی ماوەی سەلامەتی و خێرایی  و مەی خواردنەوە بووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەم رووداوانەدا جگە لە زیانی مادی دوو بریندار هەبووە و خۆشبەختانە گیان لەدەستدانی تیادا نەبووە". 

لەئێستادا رووداوەکانی هاتوچۆ بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت، شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan