کوردستانی

کەمئاوی روودەکاتە ئەم ناوچەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمئاوی روودەکاتە ئەم ناوچەیە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت تا کاتێکی نادیار بە نزیکەی 40%ی ئاوی خواردنەوەی ماڵان دەوەستێندرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگادارییەک بۆ ئەو هاوبەشانەی ئاوی پرۆژەی ئاوی تەقتەق ـ کۆیەوە وەردەگرن، تکایە وریای بەکارهێنانی ئاو بن، چونکە بەهۆی لێکترازانی بۆری ئاوی سەرەکی لە هێڵی گواستنەوەی ئاو، پرۆژەکەمان وەستاندووە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "تا کاتێکی نادیار بە نزیکەی 40%ی ئاوی خواردنەوەی ماڵان دەوەستێندرێت، لە ئێستادا تیمی چاککردنەوە لە هەوڵی چارەسەرکردندان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan