کوردستانی

خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا-

کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کە لە سبەینێ یەکشەممەوە پێدانی کارەبا وەک خشتەی پێشووی لێدیتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری سەرجەم خاوەن موەلیدەکانی سنووری شاری سلێمانی دەکەین سبەینێ یەکشەممە 2ی کانونی دووەمی 2022 بەرنامەی پێدانی کارەبای مۆلیدەکان دەبێت وەک پێشووتر کاربکەن".

ئاماژە بەوەکراوە، دەبێت خشتەکە بەمشێوەی لای خوارەوە بێت:

- بەیانیان کاتژمێر 6:30ی بەیانی بۆ کاتژمێر 8:00ی بەیانی دەبێت.
- نیوەڕوان کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 1:00ی شەو دەبێت.
- رۆژانی هەینی و پشووە فەڕمیەکان کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ کاتژمێر 1:00ی شەو دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan