کوردستانی

پارێزگاری هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکانی شەوی سەری ساڵ و ئاماژە بەوەدەکات شەوی سەری ساڵی نوێ هیچ كێشە و گرفتێكی ئەوتۆ رووی نەدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "وێڕای دەستخۆشی لەهێزەكانی (پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی) بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان لە پاراستنی تەواوی ئەو شوێنە گشتیی و جێگایانەی كە هاوڵاتییانی شارەكەمان و ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران بۆ بەسەربردنی دواساتەكانی شەوی سەری ساڵ روویان لێكردبوو، دەستخۆشیمان بۆ تیمەكانی تەندروستی كە لە ئامادەباشی تەواو دابوون بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان، هەروەها تیمەكانی شارەوانی و فەرمانگەی ژینگەپارێزی كە ئەمڕۆ بەیانی تەواوی ئەو شوێنە گشتیانەی شار كە بەهۆی پاشماوەو زبڵ و خاشاكی شەوی رابردوو پیس ببوون پاككرانەوە".

ئەوەش هاتووە "سوپاس بۆ هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەكەمان هەولێری پایتەخت كە هاوكار و هەماهەنگ بوون و لەشەوی سەری ساڵی نوێ هیچ كێشە و گرفتێكی ئەوتۆ رووی نەدا و بەوپەڕی ئارامی ئەو یادە بەرێكرا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan